بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، به‌كر بایز قائیمقامى قەزاى پشدەر به‌میدیاى فه‌رمى گۆڕ‌انى وتوه، "بەیانى ئەمڕۆ کاتژمێر 8:30 خولەک درۆنێکى تورکیا لەگوندى شەروێتى سەر بەقەزاى پشدەر کەوتوەتە خوارەوە".
وتبشی: "ئه‌و درۆنه توركیه کەوتۆتە ماڵى هاوڵاتییەکى گوندەکەوەو بەتەواوەتى تێکشکاوە، به‌ڵام ڕوداوەکە هیچ زیانێکى گیانى لێنەکەوتۆتەوە".
سه‌رچاوه‌یه‌كیش بۆ شارپرێس زانیاریى ئاشكراكرد‌و ڕاگه‌یاند، له‌ماوه‌ى دوو ڕۆژدا ئه‌مه دوه‌م درۆنى توركیایه له‌سنورى قه‌زاى پشده‌ر تێكده‌شكێت‌و ده‌كه‌وێته خواره‌وه.
Your Comment